شارى قه‌ڵادزێ كوردستانه‌كه‌م
مایه‌ى شانازى و جێی ژیانه‌كه‌م
چوار ده‌ورت باخ و سه‌ر ئاو و كانى
پڕه له خۆشی و دیمه‌نى جوانى
سبه‌ى سه‌یرانه شێخ فه‌رخ و ره‌شوان
رازاوه‌ته‌وه به گوڵى زه‌رد و جوان
له‌سه‌ر دره‌ختیان باز ده‌چریكێنێ
له لوتكه‌ى به‌رزیان كه‌و خۆش ده‌خوێنێ
وه‌نه‌وشه‌ى بۆن خۆشی گوڵى شیلانه
نه‌غمه‌ى بول بولنـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لاوه‌كانێ بچنه سه‌یرانێ چین به چین
بۆ بینینى دیمه‌نى جوان ده‌م به خه‌نده و پێكه‌نین
با له‌سه‌ر كانى و له ژێر دار ده‌سته به ده‌سته
به چه‌پڵه رێزان به شای و به‌سته
هه‌موو به شیعر و ده‌م به گۆرانى
هه‌ڵپه‌ركێ ساز كه‌ن به كامه‌رانى
چاو به فرمێسك و دڵپه‌ست و حه‌زین
جوابی دامه‌وه به قوڵپی گرین
وتى لاوى من ناچنه سه‌یرانێ
نه‌بۆ شێخ فه‌رخ و نه‌بۆ ره‌شوانێ
ئه‌مساڵ به‌هارم ده‌مه‌و پایزه
گه‌ڵاى سه‌ردارم ره‌نگ زه‌رد و زیزه
به‌ده‌ستى دوژمن خوێن رێژى زاڵم
به گولله‌ى شه‌ست تیر بۆمباى ناپاڵم ئه‌كوژرێن
له‌بن ئه‌كا جه‌رگى دایكانى من
خانوو به‌سه‌ر ما تێك ئه‌روخێنێ
كۆرپه‌ى شه‌ش مانگم لێ ده‌سوتێنێ
كیژى هه‌شت ساڵم لێ هه‌تیوو ئه‌كا
جه‌رگیان به گولله ده‌ره‌و دیو ئه‌كا
به‌ڵام به‌خوێنى كۆرپه‌ى ناو لانكان
به ئاهی ساردى ده‌رونى دایكان
به منداڵ كوشتن نامان ترسێنێ
به خانوو روخان نامان به‌زێنێ
رۆژێ هه‌ر ئه‌بێ ئه‌و دوژمانانه
بیان كه‌ین به په‌ند له‌ڕوى جیهانا
بۆتۆڵه‌ى خۆمان خوێنیان بڕژێنین
مافى خۆمانیان هه‌ر لێ ئه‌ستێنین"