زاڵ بونی دڕوو سەر گوڵی/ ھەزار ھێشێك كە لە نێو من كوڵی
بێدەنگی دەنگی لە من بڕی/ نەیھێشت بزانی چەندە لە خۆت پڕی
بۆ ژیانی خۆت زیندان سازمەكە/ لەگەڵ تاریكی نێوان ساز مەكە
بۆ ڕزگار بوون پقیژێنە/ قیژە لە قیژە بێنە
یەك بۆتۆ یەك بۆ خۆم یەك بە خۆم وا دەقیژێنم
لە قیــــــژە قیژە بێنم بە قیژەم بە قیژەت بێنم
ئەوەی قسەی ڕەق و تیژە بـــــــــێــــــنـــــــــــم
جوان بمبینە پڕ لە قینم پڕ لە بیرم
تێكەڵم پێكەڵم مەپەڕە مەپەڕە لەگەڵم
فێر دەبم لە خەمم بێ خەمم لە خەمم
ئەمن ئەمن نیم گیری ئەوێم نیم
بە من چی بە من چی لەبن نیم
بەمن چی بەمن چی دەبن چی نابێ كە لە خۆت ون بی
نا ناوێرم ئاوێنە ئاوڕم لێدا
بە دوپات بونی خۆم ئاورم لێدا
تینی ئاورم ئاور لە شارم بەردا
لێمگەڕێ ھەر مەڵێ كە بەشم دەردە
یا بمرین یا ھەستین پێكەوە
نەك ھەر ئەمن وەبیرت بێنمەوە
لە نەبون نەبوو نەبوو نەتبو مەڵێ لە نەبوون نەبوو
كە دەچون بۆلای قوڵ قوم نەبوو چون مردن چەلێ
تاریكە ڕێم باریكە دێم حاڵیتە كێم تاوی سەركێو
تامیكە لێم تامیدا پێت سازیكە ڕێت تاوی سەر كێو
دەردێك لە دەنگێك بو بە بەردێك
دەنگێك لە خەڵكێك بو بەدەنكێك
پەتكێك لە مل بەردێك دەكرێ
تەواو دنیای تاریكی دادەگرێ
لەڕێی برینی ئەوینی دەردەكرێ
بردنەوەی دۆڕان بەڵام دەكرێ
ئاخریەكەی دەستێك دەگرێ دەستێك
شین دەبێ ھەستێك دەمرێ ھەستێك
نا مەڵێ دەبێ دەبێ بڵێم كردم دەبێ
ئاورێكی تۆ لەو ھەستەكەت بەردە
بەردە دوێنێ وەرە ئەورۆ وەرگرە
بزانە ببینە كە چت بە كەلكە
لەو دنیا زاڵە تاڵە پڕ لە ئەتكە
شەڕ گولە خوێن ئەوانە پێكەوە دێن
بەڵام دەبێ مەبەست یەكێتی بێ
نەك ھەر چاو لە دەستی یەكێكی بێ
كە ئەو ژینە بە پەلەیە دەڕوا
دەمێكە بۆ مانم گۆڕاوم گۆرانم داوە بە ژیان
لە شۆرشی ژیاندا بۆخۆت ببە بەھۆی ژیان
لە بن دەمامك ئەوەی ھەست بو ڕوخا
پرژەی قیژەی مرۆڤی بێ ھیوا
ڕەپ بۆم بۆتە ڕێی بۆڵاندنم
خۆشم كە وێنەی قەت دۆڕاندنم
سپەینێ مەڵێ بمێنێ بۆ سپەینێ
لە قینی تینی خەمی خۆت ئاوری
ھەر دەبا ماتبا بە خۆ باوڕی
دەنا تاماوی داماوی لە تاوی
زاڵ بونی دڕوو سەر گوڵی/ ھەزار ھێشێك كە لە نێو من كوڵی
بێدەنگی دەنگی لە من بڕی/ نەیھێشت بزانی چەندە لە خۆت پڕی
بۆ ژیانی خۆت زیندان سازمەكە/ لەگەڵ تاریكی نێوان ساز مەكە
بۆ ڕزگار بوون پقیژێنە/ قیژە لە قیژە بێنە
چاو دامەخە پێش خۆت ببینە/ ئەگە دنیاش بە تۆڵەو بە قینە
ڕووناكی تێنوسی ژینكە/ خۆت قارەمانی ژینی خۆت بە